Erbil 4°C شەممە 25 کانوونی دووەم 04:07

لیستی نوێی مووچه‌ راگه‌یاندرا و ته‌واوی شوێنه‌کان وه‌ریده‌گرن

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی دارایی لیستی نوێی مووچه‌ی راگه‌یاند.

دوای گه‌یشتنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان بڵاو كرده‌وه‌.

به‌ پێی راگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 9ى 11ى 2021 مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت: وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشرتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستی مافی مرۆڤ، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

هه‌روه‌ها رۆژی چوارشەممە  10ى 11ى  2021 مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت: 

 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و خانەنشینی پێشمەرگە.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 11ى 11ى 2021 مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت: 
سەرۆکایەتی هەرێم، ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی شارستانی .

جێی باسه‌ رۆژی 25ى 10ى 2021 وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 كرد و له‌ ده‌ستپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ری گرت و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕه‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا، وه‌زاره‌تی دارایی لیستی مووچه‌ی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی راگه‌یاند. 

ئا: شوان عه‌زیز

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.