كاره‌بای گشتی سلێمانی رایگه‌یاند: بەبڕی زیاتر له 111 ملیۆن دینار له قه‌ڵادزێ گوندێك به كاره‌باى نشتیمانى رووناك ده‌كرێته‌وه.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه: لەچوارچێوەی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان و بەسەرپەرشتی بەڕیوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى كاره‌باى راپه‌ڕین، لەسەر بودجەی داهاتی (8%) کارەبا بە بڕی زیاتر له (111.742.000) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی گه‌یاندى كاره‌باى نیشتمانى بۆ گوندێكى سنورى قه‌ڵادزێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
راشیدهگهیهنن: پرۆژەكە بریتیە لە گەیاندنی كارەبای پەستان نزم بۆ گوندی چناران لەناحیەی هێرۆ- / وێستگەی گۆڕینى كاره‌باى قه‌ڵادزێ فیدەری (13).
كاره‌بای گشتی سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: پرۆژەكەش بەبڕی (111.742.000) سەدو یانزه ملیۆن و حەوت سەدو چل و دوو هه‌زار دینار و لەلایەن کۆمپانیایه‌كه‌وه جێبەجێ دەکرێت و بڕیاریشه لەماوەی (35) رۆژدا كارەكانی تەواوببێت و گونده‌كه بهكارهباى نیشتمانى روناك ببێته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.