دوای ده‌ركه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 له وڵاتی چین، هه‌ر شار و وڵاتێك به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بۆ ڕێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه په‌یڕه‌و ده‌كرد كه هه‌ندێ له ڕێنماییه‌كان زۆر توندبوون.
ڕۆژنامه‌ی (نیۆیۆڕك تایمز)ی ئه‌مه‌ریكی ناوی شارێكی ده‌هێنێت كه به‌رپرسه‌كانی توندترین ڕێكاریان به‌سه‌ر هاووڵاتییان چه‌سپاندووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له شاره‌كه‌یاندا هه‌بێت و كه‌مترین زه‌ره‌ر و زیان به‌ر هاووڵاتییان بكه‌وێت.
شاره‌كه ناوی (رۆیلی)یه و ده‌كه‌وێته باشووری وڵاتی چین، پارێزگار و به‌رپرسانی ته‌ندروستی و شاره‌وانی شاره‌كه توندترین ڕێكار و ڕێنماییان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕنا په‌یڕه‌و كردووه.
شاری رۆیلی هه‌رچه‌نده شارێكی بچووك و دووره ده‌سته، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا چوارجار به‌ته‌واوی شاره‌كه داخراوه و كه‌مترین قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش له شاره‌كه ماوه‌كه‌ی 26 ڕۆژ بووه.
له هه‌ر خانوویه‌ك یان گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه یه‌ك دانه تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنا هه‌بێت، ئه‌وا خانووه‌كه یان گه‌ڕه‌كه‌كه به‌ته‌واوی چۆڵ ده‌كرێ و وه‌ك ناوچه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
له شاره‌كه‌دا هه‌روه‌ها قوتابخانه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ندان مانگ به داخراوی ماونه‌ته‌وه، ته‌نیا هه‌ندێ ئاستی خوێندن و قوتابخانه‌ی تایبه‌ت ناچار كراون له خوێندن به‌رده‌وام بن، به‌ڵام به مه‌رجه‌ی قوتابییه‌كان له قوتابخانه‌كه بمێننه‌وه و بۆ چه‌ندان مانگ هه‌ر له شوێنی خوێندنه‌كانیان ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد و ده‌مانه‌وه.
هاووڵاتییانی شاره‌كه بۆیان نه‌بوو بۆ ماوه‌ی چه‌ندان مانگ له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه و بازاڕ و مۆڵه‌كانیش به‌ته‌واوی داخرابوون، له‌كاتێكدا سه‌رچاوه‌ی نیوه‌ی داهاتی شاره‌كه به گه‌شتوگوزار و بازرگانی له‌گه‌ڵ وڵاتی میانماری هاوسێی بوو.
هه‌رچه‌نده ئێستا له زۆربه‌ی وڵاتان تاڕاده‌یه‌ك ڕێكاره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا سووككراوه، به‌ڵام له شاری رۆمیلی كه ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 270 هه‌زار كه‌سه، دۆخه‌كه هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی و ئه‌وپه‌ڕی توندی له ڕێككاره‌كان په‌یڕه‌و ده‌كرێ.
بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا بڵاو بكرێته‌وه، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه توندترین ڕێكاره‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن و تا ده‌گاته داخستن و ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، ته‌نانه‌ت دوای هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش ڕێككاره‌كان هه‌ر به توندوتۆڵی ده‌هێڵرێته‌وه.
له شاری رۆیلی تا ئێستاش هیچ كه‌س بۆی نییه له چێشتخانه‌كان نان بخوات و چێشتخانه‌كان به دیلیڤه‌ری خواردن دابه‌ش ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێكیش له ده‌ره‌وه ماسك نه‌به‌ستێت و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نه‌بێت توندترین سزا ده‌درێ.
سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی خوێندنیش تا ئێستا قوتابییانی سه‌ره‌تایی نه‌چوونه‌ته‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن و ئۆنلاینه، ته‌نیا ڕێگه به قوتابییانی قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی و زانكۆ ده‌درێ له ناوه‌نده‌كانی خوێندن بخوێنن به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ر له قوتابخانه‌كان بمێننه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه قوتابییان به‌ته‌واوی له ژیانی ده‌ره‌وه دابڕاون و هه‌ر له شوێنه‌كانیان ده‌خۆن و ده‌خه‌ون.
هاووڵاتییه‌كی شاره‌كه كه كاری گواستنه‌وه‌ی خواردن به دلیڤه‌ری ده‌كات باس له‌وه ده‌كات كه له ماوه‌ی ته‌نیا 7 مانگی ڕابردوودا ناچار كراوه 90 جار پكشنینی كۆڕۆنا ئه‌نجام بدات، پیاوێكی تریش باس له‌وه ده‌كات كه 74 جار پشكنین بۆ منداڵه ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵییه‌كه‌ی كراوه.
توندی ڕێكاره‌كانی ڤایرۆسی كۆڕنا، هه‌زاران كه‌سی ناچار كردووه شاره‌كه جێبێڵن و ڕوو له شار و ناوچه‌كانی تر بكه‌ن، به‌گوێره‌ی نوێترین داتاش دانیشتووانی شاره‌كه ئێستا بۆ 200 هه‌زار كه‌س كه‌مبووه‌ته‌وه، سه‌یره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ شاره‌كه جێبێڵێ ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ڕكی خۆی بۆ ماوه‌ی 21 ڕۆژ كه‌ره‌نتین بكرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.