ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری ڕانییە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاوی کردەوە، کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند: پێڪدادان لە سەر ڕێگای سەرەڪی ڕانییە-بۆسڪێن لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری بارهەڵگر و تەکسی ڕوویدا، لە ئەنجامدا شۆفێری تەکسییەکە گیانی لەدەستدا کە لەدایکبووی ساڵی 1966ـە دانیشتووی شاری قەڵادزێیە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاند: تەرمی شۆفێرەکە دوای ئەنجامدانی پشڪنینی توێڪاری لە پزیشڪی دادوەری ڕانییە ڕادەستی ڪەس و ڪاری ڪرایەوە، هەروەها پەڕاوی لێڪۆڵینەوە بۆ ڕووداوەڪە ڪرایەوە و دادوەر بڕیاری بە ڕاگرتنی شۆفێری بارهەڵگر دا، بە پێی مادەی 24 لە یاسای هاتوچۆ لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.