ئه‌مشه‌و كه‌مێك پێش ئێستا به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا له نزیك مووسڵ.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: کەمێك پێش ئێستا 3 مووشەك ئاراستەی سەربازگەی سوپای تورکیا لە شاره‌دێی زێلکان لە شاری مووسڵ له سنووری پارێزگای نەینەوا کرا.
له‌باره‌ی هێرشه‌كه، بەرێوەبەری ناحیەی زێلکان بە په‌یامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: 3 مووشەك ئاراستەی سەربازگاکە کراوە، مووشه‌كه‌كان یەکێکیان لە ناوەڕاستی سەربازگاکە کەوتۆتە خوارەوە و دوو مووشەکەکەی تریش ئامانجی خۆی نەپێکاوە و لە دەورووبەری سەربازگاکە کەوتوونەتە خوارەوە.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا زیانی ئه‌و مووشەکانه دیار نین کە بەر سەربازگاکە کەوتوون.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئەمە سێیەمجارە لەلایەن میلیشیاکانەوە مووشەك ئاراستەی سەربازگه‌ی سوپای توركیا له زێلكان دەکرێت و چەند هاووڵاتییه‌كی سڤیلیش بە هۆیەوە برینداربوونە و هەروەها زیانی ماددی زۆریش بەر ژماره‌یه‌ك خانووی هاووڵاتیانیش کەوتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.