حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات قۆناغ بە قۆناغ خزمەتگوزاری بگەیەنێتە 8ـی حەسارۆک و هەر شوێنێکی دیکەی شار و شارۆچکەکان کە پێویستیان بە خزمەتگوزاری هەبێت.
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەگەڵ لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکە پێشنیازه یاسای گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان و بابه‌تی پێوه‌ری ئاوی ماڵان و سه‌وزایی له ناوه‌ندی پارێزگه‌كان و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها كێشه‌ی زه‌وییه‌كانی كه‌رتی 8ـی حه‌سارۆك و خزمەتگوزاری گشتی لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان تاوتووێ کرا.
ساسان عەونی لە کۆبوونەوەکە سەبارەت بە كێشه‌ی زه‌وییه‌كانی كه‌رتی 8ـی حه‌سارۆك ڕایگەیاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایە قۆناغ به قۆناغ خزمه‌تگوزراییه‌كان بگه‌یەنێته ئه‌و كه‌رته و هه‌ر شوێنێكی تری شار و شارۆچكه‌كان كه پێویستییان به خزمه‌تگوزاری هه‌یه.
ڕاشیگەیاند: به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و ڤایرۆسی كۆرۆنا و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نه‌توانراوه به خێرایی خزمه‌تگوزاری بگهیەندرێته هه‌موو شوێنێک و هه‌موو گەڕەکێک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.