ئەمڕۆ یەکشەممە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە خاتوو ماری پارێ بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان و خاتوو سیمۆن کارلستیتەر ڕاوێژکاری یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئهمنييهكانى عیراق و هەرێمى کوردستان، قۆناغەکانی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و هەرێمی کوردستان، باسیان لێوە کرا.
جێگرى سەرۆک باسی لە دۆخی هەستیار و کێشە سياسييهكانى دواى دهنگدان له عێراق کرد و هیوای خواست لەپێناو سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، پەلە لە ڕێككهوتن لهسهر پێکهێنانی حکوومەت بكرێت، هەروەها هەماهەنگی و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپای بە گرینگ وهسف كرد، جەختيشی لە هاوكاری و هاوبهشيى هەرێمی كوردستان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ بههێزكردنى دامەزراوهكان كردەوە.
خاتوو پارێ ستراتیژ و بەرنامە و پلانی یەکێتیی ئەوروپای لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو و جهختى له بەردەوامي پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان كردهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.