كونسوڵی گشتی وڵاتی كوه‌یت له هه‌ولێر پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاكردهوه.
له راگه‌یاندراوێكدا ، راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠٢١/١١/٧، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازی له د.عومه‌ر ئەحمەد ئەلكندهری كونسوڵی گشتی كوەیت له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: له دیدارێكدا، د.هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، باسی له دۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و جموجوڵ و مه‌ترسییه‌كانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم کرد، و هه‌ڵبژاردنی عێراق و ئەنجامە بەراییەکان و ئه‌گه‌ره‌كانی بۆ پێكهینانی كابینه‌ی نوێی عێراق خسته‌ڕوو، جه‌ختیشی كردەوه لە پاراستنی خه‌ڵك له پهلهمارهكانی داعش و رایگەیاند، پێویسته هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به هاوبه‌شی لەگەڵ سوپای عێراق ئه‌م بۆشاییه ئه‌منییه پڕبکەنەوه.
راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: هاوکات جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر جه‌ند بابه‌تێك خستەروو، کە گرنگترینیان نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوورە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش فراكسیۆنه‌كان ڕاسپێنداراون دواین بۆچوونی حیزبه‌كانیان بگه‌یه‌ننە سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان لەباره‌ی شێواز و میكانیزمی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و رێكاره یاسایی و پهیرهوییهكان.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ، كه له‌و دیداره‌دا، د.عومه‌ر ئەحمەد ئەلكندهری كونسوڵی گشتی كوەیت له هه‌رێمی كوردستان، وێرای ده‌بڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، هیوای خواست دۆخی عێراق ئاشتی وسه‌قامگیری به‌خۆوه ببینێت.
چۆنیه‌تی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی ئوممه‌ی كوەیتی له چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانی خرایه‌روو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.