Erbil 13°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 12:57

مالیکی دوای هێرشه‌که‌ی سه‌ر ماڵی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق داوای هێورکردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌که‌ ده‌کات

کوردستان TV
100%

نوری مالیكی ،سه‌ركرده‌ی ھاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا، رایگه‌یاند كه‌ به‌ئامانجكردنی ماڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی شڵه‌ژاندنی ره‌وشی ئه‌منییه‌ له‌ عێراق.

نوری مالیكی له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر له‌باره‌ی ھێرشكردنه‌ سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، نووسیوویه‌تی "به‌ئامانجكردنی ماڵی مسته‌فا كازمی ، سه‌رۆكوه‌زیران، ئیدانه‌كراوه‌ و ئامانج لێی شڵه‌ژاندنی ره‌وشی ئه‌منییه‌ له‌ عێراق كه‌ به‌رده‌وام به‌ره‌وڕووی به‌ره‌نگاریی و پێشێكاریی ده‌بێته‌وه‌".

نوری مالیكی داواشی كردووه‌ كه‌ كێشه‌كان دوور له‌ توندوتیژی چاره‌سه‌ر بكرێن و نووسیوویه‌تی "داوای ھێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌ ده‌كه‌ین و ده‌رفه‌تیش به‌ كه‌سانی ژیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌دار بدرێت كه‌ كێشه‌كان، چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

نوری مالیكی له‌ تویته‌كه‌یدا هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی "چاره‌سه‌ركردنی گرژییه‌كان و پابه‌ندبوون به‌ دیموكراتییه‌ت و ده‌ستوور، ئه‌ركی سه‌رشانی ھه‌مووانه‌، جگه‌ له‌وه‌یش با ھه‌مووان بزانن كه‌ تیرۆریستان و دوژمنانی عێراق، چاوه‌ڕوانی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌منیی تێكبده‌ن و عێراق و گه‌له‌كه‌ی بكه‌نه‌ ئامانج و رێگایش به‌ بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كان نه‌ده‌ن، تا عێراق بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رده‌می سته‌مكاران".

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ رێگه‌ی سێ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌، ھێرشكرایه‌ سه‌ر ماڵی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ ناوچه‌ی سه‌وز ناوه‌ڕاستی به‌غدا.

تا ئێستا ھیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی ھێرشه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.