Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 09:30

 هێزه‌ئه‌منییه‌کانی کوێت گرووپێکیان ده‌ستگیرکرد که‌ کاریان بۆ حزبوڵڵا ده‌کرد

کوردستان TV
100%

گرووپێك له‌ كوێت ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ بۆ حزبوڵڵا كاری كردووه‌ و له‌ هه‌ماهه‌نگیدابوون له‌گه‌ڵی.

لەوبارەیەوە رۆژنامه‌ی سیاسه‌تی كوێتی له‌ زاری سه‌رچاوه‌ متمانه‌پێكراوه‌كانه‌وه‌ بڵاوی کردووەتەوە، یه‌كه‌ی ئه‌منی ده‌وڵه‌ت گرووپێكی به‌تۆمه‌تی "هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان بكاته‌ ئه‌ندامی حزبوڵڵا و له‌ سووریا و یه‌مه‌ن كاریان پێ بكات" ده‌ستگیر كردووه‌ و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حزبوڵڵا هه‌بووه‌.

سه‌رچاوه‌ متمانه‌پێكراوه‌كان تیشكیان خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ وڵاتێكی دۆسته‌وه‌ راپۆرتی ئه‌منی پێ گه‌یشتووه‌ و ئه‌ندامه‌كانی گرووپه‌كه‌ له‌ چوار كه‌س پێكهاتوون كه‌ یه‌كێكیان كوڕی په‌رله‌مانتارێكی پێشووه‌، یه‌كێكی دیكه‌یشیان برای په‌رله‌مانتارێكی پێشووه‌، یه‌كێكی دیكه‌یشیان تۆمه‌تباره‌ به‌ هه‌وڵدان بۆ رفاندنی فڕۆكه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌و چوار كه‌سه‌ كه‌ ئه‌ندامی گرووپه‌كه‌ن به‌ "سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌ بۆ حزبوڵڵا له‌ كوێت، هاندانی گه‌نجانی كوێت بۆ بوون به ئه‌ندام له‌ حزبوڵڵا و كۆكردنه‌وه‌ی داهات بۆ حزبوڵڵا و بازرگانیكردن به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ سووریا و یه‌مه‌ن" تۆمه‌تبارن.

تیشكیش خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ دوای لێكۆڵینه‌وه‌کانی یه‌كه‌ی ئه‌منی ده‌وڵه‌ت، تۆمه‌تباران بۆ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ره‌وانه‌ ده‌كرێن.

تا ئێستا وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوێت له‌مباره‌یه‌وه‌ هیچ لێدوانێكی فه‌رمی نه‌داوه‌. ‌

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.