Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 09:33

نێچیرڤان بارزانی : هه‌وڵی تیرۆرکردنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پێشهاتێکی ترسناکه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی شكستخواردووی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ئیدانه‌ كرد.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،ده‌رباره‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ،له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: هه‌وڵی شكستخواردووی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئیدانه‌ ده‌كه‌م كه‌ له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی له‌ به‌غدا كرایه‌ ئامانج، سوپاس بۆ خوا سه‌لامه‌ته‌.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  ده‌شڵێت: ئه‌و كاره‌ تیرۆریستییه‌ پێشهاتێكی ترسناكه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات ده‌كات و نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ ئه‌نجامێكی باشی نابێت، داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م دان به‌خۆیاندا بگرن و ره‌وشه‌كه‌ هێور بكه‌نه‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 7-11-2021 له‌رێگای دڕۆنه‌وه‌ هێرشكرایه‌ سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆك وه‌زیرنی عێراق.

دوای رووداوه‌كه‌ش مسته‌فا كازمی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: من باشم سوپاس بۆ خوا له‌ناو گه‌له‌كه‌مدام و له‌ پێناو عێراق داوای ئارامی و دان به‌خۆداگرتن له‌ هه‌مووان ده‌كه‌م.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.