Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 10:00

سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم لە بەغدا پێشوازی لە شاندێکی پارتی دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم لە بەغدا پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.

ئەمڕۆ شەممە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و کۆبوونەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کردەوە بە زووترین کات لە پێناو بەرژەوەندی گشتی، هەروەها تاوتووێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و قۆناغی داهاتووی عێراق کرا.

هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی گەڕاندنەوەی متمانەی هاووڵاتییان بە دیموکراسییەت بە گشتی و هەڵبژاردن بەتایبەتی، لە پڕۆسەی سیاسی عێراقدا.

شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕۆژی پێنجشەممەوە لە بەغدایە و لەگەڵ بەشێکی زۆری سەرکردە سیاسی و حزبییەکانی وڵاتەکە کۆبووەتەوە و تاوتووێی قۆناغی داهاتوو و پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق کراوە، بڕیاریشە

پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ گەورەترین حزبی هەرێمی کوردستان و عێراقە، یه‌كێكه‌ له‌ لایه‌نه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی عێراق‌، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ بردنه‌وه‌ی 33 كورسی په‌رله‌مان بووە تاکە حزبی عێراق کە ئەم ڕێژەیە بەبێ هیچ هاوپەیمانییەکی پێشوەختە بەدەست بهێنێت.

لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکانی شاندی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی بەغدا، ڕۆژی پێنجشەممە شاندەکەی پارتی لەگەڵ دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدڕ کۆبوونەوە، هەروەها دوێنێ هەینی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتیمانی کۆبوونەوە.

هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا بە مەبەستی یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان بۆ یەکخستنی داوکاری و داخوازییەکان لە حکوومەتی نوێی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌ره‌زۆری حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆببووه‌وه‌.

جێی باسه‌ له‌ ڕۆژی 8 و 10ی مانگی ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان 63 كورسی په‌رله‌مانیان مسۆگه‌ر كرد كه‌ پارتی له‌ ڕیزی یه‌كه‌میان بوو به‌ 33 كورسی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.