Erbil 2°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 06:29

وەزارەتی ئەوقاف ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە سەبارەت بەو گرتە ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە تیایدا دوعا بۆ سەرۆکی وڵاتێک دەکرێت، ڕایدەگەیەنێت کە شوێنەکە هەرێمی کوردستان نییە.

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە ئاماژە بەوە دەکات کە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە تیایدا کەسێک دوعا بۆسەرۆکی یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ دەکات، گوایە ئەمە لە سنووری ھەرێمی کوردستانە لەو بارەیەوە وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند، بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەێنین کە ئەم شوێنە مزگەوت نییە، ئەو کەسەش کە قسە دەکات مامۆستایی ئایینی نییە و شوێنەکەش سنووری ھەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو دەرەوەی باشووری کوردستانە و بۆنەیەکی ئایینیە و پەیوەندی بەئێمەوە نییە.

ڕاشیگەیاند: پێویستە ئەو شوێنانەی ئەو ھەواڵە نادروستانە بڵاو دەکەنەوە بەرپرسانە مامەڵە بکەن وچەواشەکاری نەکەن، دوای ئەم ڕوونکردنەوەیەشمان ھەر ناوەندێکی ڕاگەیاندن ئەم گرتە ڤیدیۆیە بە ناوی سنووری ھەرێم پەخش بکات رێککاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.