Erbil 4°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 08:31

هەڵمەتی پاککردنەوەی شەقامەکانی هەولێر بەردەوامە بۆ ڕێگەگرتن لە ڕوودانی لافاو

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر هەڵمەتى پاککردنەوەى شەقامی کۆرنیش بەسەر دەکاتەوە، کە بڕی 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.

ئەمڕۆ شەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەیاوەری مەسعوود کاڕەش جێگری پارێزگاری هەولێر و عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی هەولێر هەڵمەتی پاککردنەوەی شەقامی کۆڕنیشی شاری هەولێریان بەسەر کردەوە.

ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کارەکان هەڵمەتەکەمان بەسەر کردۆتەوە.

ڕاشیگەیاند: هەڵمەتەکە بڕی 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، بەر لە وەرزی باران بارین، بۆ دروستنەبوونی کۆبوونەوەی ئاو و ڕوودانی لافاو لەشارى هەولێر دەستی پێکراوە.

هەروەها پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە تیمەکانی پاککردنەوە و سەرۆکایەتی شارەوانی و سەرجەم ئەوانە کرد کە بەشدارن لە هەڵمەتەکەدا و داواشی لە هاووڵاتییان کرد و هاوکاری تیمەکان بکەن و پاکوخاوێنی شار بپارێزن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.