سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدووم لە بەغدا پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
محەممەد حەلبووسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدووم کە گەورەترین هێزی سوننەیە، پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هوشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە، هەروەها ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پێشووەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتووێ کرد و جەخت کراوە لەسەر لێکتێگەیشتن و دیالۆگ لە قۆناغەکانی داهاتوودا.
پارتی دیموكراتی كوردستان كه گەورەترین حزبی هەرێمی کوردستان و عێراقە، یه‌كێكه له لایه‌نه سه‌ركه‌وتووه‌كانی عێراق، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به بردنه‌وه‌ی 33 كورسی په‌رله‌مان بووە تاکە حزبی عێراق کە ئەم ڕێژەیە بەبێ هیچ هاوپەیمانییەکی پێشوەختە بەدەست بهێنێت.
لەبەرامبەردا هاوپەیمانی تەقەدووم کە محەممەد حەلبووسی سەرۆکایەتی دەکات، گەورەترین هاوپەیمانی سوننەیە، لەهەڵبژاردنی پێشووەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تووانی 38 کورسی بەدەستبهێنێت.
لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکانی شاندی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی بەغدا، دوێنێ پێنجشەممە شاندەکەی پارتی لەگەڵ دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدڕ کۆبوونەوە، هەروەها ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و عەمار حەکیم سەرۆکی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتیمانی کۆبوونەوە.
هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا بە مەبەستی یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان بۆ یەکخستنی داوکاری و داخوازییەکان لە حکوومەتی نوێی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق له‌گه‌ڵ به‌شی هه‌ره‌زۆری حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆببووه‌وه.
جێی باسه له ڕۆژی 8 و 10ی مانگی ڕابردوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا لایه‌نه كوردستانییه‌كان 63 كورسی په‌رله‌مانیان مسۆگه‌ر كرد كه پارتی له ڕیزی یه‌كه‌میان بوو به 33 كورسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.