Erbil 6°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:23

لیژنه‌ی خۆپێشاندان ئه‌مڕۆ دوایین هه‌ل به‌ کۆمیسیۆن ده‌ده‌ن‌

کوردستان TV
100%

 

شه‌وی ڕابردوو لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان له‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق دوایین هه‌لیان به‌ حكوومه‌ت و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا و بڕیاریشیانداوه‌‌ ئه‌مڕۆ دوای نوێژی هه‌ینی خۆپیشاندانی هێمنی له‌ به‌غدا و شاره‌كانی تر ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه‌.

لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشاندانه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هان ده‌درێن، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا شه‌وی ڕابردوو بڵاویان كرده‌وه‌: كۆمیسیۆن تا ئێستا ڕۆلی به‌رچاوی خۆی له‌ سه‌یركردنه‌وه‌ی تانه‌ پێشكه‌شكراوه‌كان نه‌گێڕاوه‌ كه‌ به‌ به‌ڵگه‌ و دۆكۆمێنت پێشكه‌ش كراون، به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ردا ڕێگره‌ له‌ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانمان كه‌ پێشتر له‌ خۆپیشاندانه‌ هێمنه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو خستبوومانه‌ڕوو.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه‌ كۆمیسیۆن ڕۆڵی خۆی له‌ بێلایه‌نی و ئه‌مانه‌ت له‌ده‌ستداوه‌‌.

لیژنه‌ی ئاماده‌كاری خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا داوای له‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری و دادگای ئیتیحادی كرد ده‌ستوه‌ردان له‌ كاری كۆمیسیۆن بكات بۆ ڕزگاركردنی وڵات.

هه‌روه‌ها داواشی له‌ خۆپیشانده‌ران كرد ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ هێمنی و ئارامی بێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌شداریی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن كه‌ له‌ژێر ناونیشانی(هه‌ینی هه‌لی كۆتایی)ه‌.

 

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.