پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه بۆ هه‌ر خانوو و خێزانێكی زیانلێكه‌وتووی لافاوه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو، بڕی 3 هه‌زار دۆلاری پێ ده‌درێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بۆ دیاریكردنی زه‌ره و زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی وه‌زیری شاره‌وانی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و پارێزگاری هه‌ولێر و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خێرخوازی بارزانی و ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندار به‌م بابه‌ته ئه‌نجامدرا.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا دوایین ئاماری زیانلێكه‌وتووان و قه‌ربووكردنه‌وه‌كانی ئاشكرا كرد و ڕایگه‌یاند: ته‌واوی كولفه‌ی زیانمه‌ندبوون به‌گوێره‌ی كاری لێژنه‌كان 5 ملیار و نیو تا 6 ملیار دینار زه‌ره‌ر هه‌بووه له ڕوودانی لافاوه‌كه.
ئومێد خۆشناو ڕاشیگه‌یاند: ژماره‌ی زه‌ره‌رمه‌ندانی لافاوه‌كه به‌گوێره‌ی دوایین ئامار به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 591 خانوو و خێزان.
ڕاشیگه‌یاند: قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خێزانه‌كان ته‌نیا بۆ بابه‌تی پێداویستییه‌كانی ناو ماڵ بڕی 3 هه‌زار دۆلار (4 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار)ه و له نزیكترین كاتیش‌دا هه‌ر 591 خێزانه‌كه ئه‌و 3 هه‌زار دۆلاره به دادپه‌روه‌رانه وه‌رده‌گرن.
گوتیشی: 149 ئۆتۆمبێڵیش له لافه‌وه‌كه زه‌ره‌رمه‌ند بوونه، ئه‌وان دابه‌شی سه‌ر 3 گرووپ ده‌بن (أ، ب، ج)، گرووپی ئه‌لیف ئه‌وانه‌ن كه ئۆتۆمبێڵه‌كانیان ته‌نیا ئاو چۆته ناویانه‌وه و زیانه‌كانیان كه‌من، گرووپی بائیش ئه‌و خاوه‌ن ئۆتۆمبێڵانه‌ن كه زیانه‌كانیان مامناوه‌ندین، گرووپی جیمیش ئۆتۆمبێڵه‌كانیان ته‌واو تێكچوون، زیانه‌كانی هه‌رسێ گرووپه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كان دیاریكراون و ئه‌وانیش دادپه‌روه‌رانه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 146 خانوو زه‌ره‌رمه‌ندبوونه له ڕووخانی دیوار و سیاج و ده‌رگا و په‌نجه‌ره و كاره‌بائییات، لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان ئه‌وانیشیان دیاری كردووه و بڕیاردراوه خانووه‌كانیان بۆ چاك بكرێته‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر ڕأشیگه‌یاند: لیژنه‌كه بڕیاری دا ڕووخانی خانووه‌كانی شاری زێڕین له‌لایه‌ن خاوه‌نی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره‌وه كه تا ئێستاش ده‌ستگیركراوه، چاك بكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌رپرسیاره‌تی چاككردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و قوتابخانه و شه‌قامه‌كانیش وه‌ربگرێت و چاكیان بكاته‌وه.
ئومێد خۆشناو گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا هه‌روه‌ها بڕیاردرا هه‌موو ئه‌و زیاده‌ڕۆیانه‌ی كه دروستكراون و بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی ئاو بگۆڕێت و ئه‌و كاره‌ساته‌ی لێ بكه‌وێته‌وه، هه‌ڵبگیرێن، هه‌ر كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رێكیش پابه‌ند نه‌بێت ئیجرائاتی توندی یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی گوندی كۆری زۆر زه‌ره‌رمه‌ند بووه، بڕیاردرا قوتابخانه‌یه‌كی نوێی تر له پڕۆژه نیشته‌جێبوونه‌كه دروست بكرێ و له‌مڕۆژانه‌ش ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كرێ.
له كۆتاییدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه خۆی مه‌یدانییه‌ن هاته شوێنه‌كه و ته‌واوی كاته‌كان له‌سه‌ر هێڵ بوو بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر پشتیوانی ئه‌و نه‌بووایه نه‌یانده‌تووانی به‌مجۆره قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕالیشی كرد كه ڕه‌زامه‌ندی نیشاندابوو بڕی 3 ملیار دینار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر خه‌رج بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.