سنوره‌كانی بێرکەمە و سنین له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان كران.
ئێحسان چەلەبی، بەڕێوه‌بەری ناحیەی سیدەکان بە کوردستان ڕاگەیاند: كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4 ى 11 ى 2021 ، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بەھۆی ھەبونی باره‌گای چەکدارانی پەکەکەوه له ناوچه‌كه، بۆردومانی سنوری گوندی بێرکەمە و کوێستانی سنینیان لە ده‌ڤەری سیدەکان کرد .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی راشیدهگهێنێت: بۆردومانەکە خۆش بەختانە ھیچ زیانی گیانی و ماڵی بۆ ھاووڵاتییان نەبووە ، وەک بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان گوتی: زیانەکانی پەکەکەش تا ئێستا كه نەزاندراون .
لەکاتی بۆردومان کردنی ناوچەکە فڕۆکە جەنگییەکان زۆر بەنزمی بەسەر شارۆچکەی سیدەکان و گوند‌و ئاواییەکاندا سوڕاونەتهوە و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی ترس و دڵه ڕاوكێ له لای هاووڵاتییانی ناوچه‌كه دروست ببێت.
سیده‌کان.. فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا سنووری 2 گوند بۆردومان ده‌که‌ن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.