Erbil 11°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 17:34

د.دڵۆڤان محه‌ممه‌د: مامۆستایان پێویسته‌ تا کۆتایی ئه‌م مانگه‌ ڤاکسین وه‌ربگرن

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر هۆشداری له‌ ره‌وشی ئێستای تووشبوونی هاووڵاتیان به‌ كۆڕۆنا ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت: باشترین چاره‌سه‌ر وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌.
د.دڵۆڤان محه‌ممه‌د، به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ میانی به‌شداری كردنی له‌رووماڵی ده‌نگوباسی كوردستان تیڤیدا رایگه‌یاند: تا ئێستا ره‌وشی كۆڕۆنا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ ، سه‌ردانی تووشبووان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان به‌رده‌وامه‌.
راشیده‌گه‌ێنێت: باشترین چاره‌سه‌ر بۆ پارێزراوبوونی هاووڵاتییان له‌م په‌تایه‌ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌ ، گوتیشی:  ئه‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه‌ پێویسته‌ هه‌فتانه‌ پشكنینی كۆڕۆنابكه‌ن.
د.دڵۆڤان محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: له‌ ئێستادا ته‌مه‌نه‌كانی 12 بۆ 18 ساڵیش ده‌توانن ڤاكسین وه‌ربگرن .
به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: پێویسته‌ تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ مامۆستایان به‌رێژه‌یه‌كی باش  بچن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین .
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌ ئێستادا چوونی مامۆستایان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین كه‌می كردووه‌ ، پێویسته‌ بچن و پابه‌ندی رێككاره‌ ته‌ندروستییه‌كانیش بن له‌ پێناو پارێزراو بوونیان.

د.دڵۆڤان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: پێویسته‌ به‌ستنی ماسك بكرێته‌ ناچاری و هاووڵاتییان زیاتر پابه‌ندی رێككاره‌ ته‌ندروستییه‌كان بن بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان و ئه‌زیزانیان . 


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.