تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەپارێزی و خزمەتگوزاری و هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانیی هەولێر و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان بەردەوامن لە خاوێنکردنەوەی پاشماوەی لافاوەکەی هەولێر.
تاوەکوو ئێستا نزیکەی 90٪ی کارەکانی خاوێنکردنەوە بەرەو تەواوبوون دەچن و لە ماوەیەکی زووشدا پرۆسەی خاوێنکردنەوە کۆتایی دێت.
شایەنی باسە، لەکاتی ڕوودانی لافاوەکە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شوێنی لافاوەکەی کرد و لەگەڵ هاووڵاتییان گفتوگۆی کرد و جەختی لە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان کردەوە، هەروەها بڕیاری خەرجکردنی سێ ملیار دیناریش دراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتییان.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.