وهزارهتی شارهوانی رایگهیاند: بە گوژمەی نزیكەی 260 ملیۆن دینار پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 260 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دووكان كە ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی و بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییەكان خەرج دەكرێت..
پرۆژەكان:
- ئاوەڕۆ و تێكەڵە لە كۆنكرێت و ساقی بۆ گەڕەكی سارا.
- تێكەڵە و كۆنكرێت و دروستكردنی ئاوەڕۆ بۆ گەڕەكی فەرمانبەران تەنكێ نسێ.
- دروستكردنی ئاوەڕۆ بۆ گەڕەكی بانوان.
- كۆنكرێتكردن و دروستكردنی ئاوەرۆ بۆ گەڕەكی سەرچەم.
- تێكەڵە و كۆنكرێت و دروستكردنی شۆستە بۆ گەڕەكی تاڤگە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.