Erbil 14°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 12:54

وادەی شەپۆلێکی وشکە سەرما لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

کوردستان TV
100%


پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ پێنجشەممە شەپۆلێکی وشکە سەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات و پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو نزم ببنه‌وه‌.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویكرده‌وه‌:  پێشبینی دەکرێت ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 4 ى 11 ى 2021 ، کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەک لە باکوری ناوچەکەوە کار بکاتە سەر کەشی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان کە بەشێوەیەکی گشتی لە بارستە ھەوایەکی ساردی جەمسەری باکورەوە سەرچاوە دەگرێت و شۆڕ دەبێتەوە بۆ زۆرێکی وڵاتانی ئاسیا و بەتایبەت ئێران کە دەبێتە ھۆی نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و بارینی باران و بەفر لەناوچە شاخاویەکانی باکوری ئەو وڵاتدا."   

 راشیده‌گه‌ێنێت: لە ناوچەکانی ھەرێمدا بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم کاریگەرییەکانی بەشێوەی چالاکبوونی بەھێزی با و وشکە سەرما دەردەکەوێت و پلەکانی گەرما لەو ماوەیەدا بەرێژەی 4 تا 5 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە و لەشەواندا نزمبوونەوەکە زیاتر دەبێت کەشێکی زۆر ساردی دەبێت لەگەڵ بوونی ئەو با بەھێز و وشکەدا.   

ئاراس جه‌بار ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: چالاکی ئەم ئاراستە با لە باکوری رۆژھەڵاتەوە دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا خێرایی با بەشێوەیەکی مامناوەند لەنێوان 15-20کم/س چالاک ەبێت ، لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی راپەرین بەتایبەت ناوچەی شاخاوی کاریگەری بەھێزتر دەبێت توندی و خێرای با لەنێوان 25  تا ھەندێ کات بۆ زیاتر لە 45کم/س چالاک دەبێت کە لە ئێوارەی سبەی پێنجشەمەوە دەستپ ێدەکات و بەردەوامی دەبێت تا رۆژی سێشەممە 9ی تشرینی دووەم.

ئاراس جەبار پێشبینیش دەکات" کاریگەری ئەم بەرزەپاڵەپەستۆیە پێشبینی دەکرێت تا 12ی ئەم مانگە لەسەر ناوچەکە بمێنێتەوە و رێگر دەبێت لەھاتنی شەپۆلەکانی بارانبارین و کەش بەشێوەیەکی ئاسای دەمێنێتەوە تا ئەم بەڕوارە، ئەگەرێکی نا جێگیریش ھەیە لە 12ی مانگەوە شەپۆلی دیکەی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە، بەڵام لەبەر دووری ماوەکەی بێبەش نابێت لە گۆرانکاری لە نەمانی یان جێگیربوونی. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.