هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌مشه‌و چوارشه‌م له میحوه‌ری زوورگه‌زراو له شاره‌دێی پردێ ڕووبه‌ڕووی هه‌وڵێكی چه‌كدارانی داعش بوونه‌ته‌وه و ناچاریان كردوون هه‌ڵبێن.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، چه‌كدارانی داعش دووربه‌دوور ته‌قه‌یان كردووه و هه‌ڵاتوون.
لای خۆشییه‌وه هه‌واڵگری میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئاشكرای كرد كه هه‌ندێ جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه بینراوه و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ته‌قه‌یان كردووه و چه‌كداره داعشه‌كانیش به‌ناچاری هه‌ڵاتوون.
ڕاشیگه‌یاند كه خۆشبه‌ختانه له ڕیزی هێزی پێشمه‌رگه هیچ شه‌هید و بریندارێك نییه و هه‌موو سه‌لامه‌تن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.