Erbil 4°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 07:58

ئێران ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانووستاندنه‌کانی مه‌له‌فی ئه‌تۆمی ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

 

ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ ڕێككه‌وتوون بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستاندنه‌كانی تایبه‌ت به‌ مه‌له‌فی ئه‌تۆمی له‌ ڕۆژی 29ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ڤییه‌نا.

عه‌لی باقری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) بڵاوی كرده‌وه "قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئێنریكی مۆرا ڕێكخه‌ری ئه‌وروپا بۆ گفتوگۆكانی ڤییه‌نا تایبه‌ت به‌ مه‌له‌فی ئه‌تۆمی ئێران كردووه‌ و ڕێككه‌وتووین له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستاندنه‌كان كه‌ ئامانج تێیدا هه‌ڵگرتنی سزا نایاسایی و مرۆییه‌كانه‌ له‌ 29ی نۆڤێمبه‌ر له‌ ڤییه‌نا".

له‌ نیسانی ڕابردوو گفتوگۆكان له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی واژوویان له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له‌ ساڵی 2015 كردبوو، ده‌ستی پێ كردبووه‌وه‌، به‌ڵام دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران له‌ ئابی ڕابردوو گفتوگۆكان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگیرابوون.

جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ڕأیگه‌یاندبوو كه‌ وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ نێو دانووستاندنه‌كان به‌و مه‌رجه‌ی ئێران ڕێز له‌ مه‌رجه‌كان بگرێت و له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خاڵه‌كان پابه‌ند بێت

                      

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.