مه‌سرور بارزانی یه‌كه‌مین پێشانگای كشتوكاڵی و به‌روبومه ئاژه‌ڵییه‌كانی له هه‌ولێر كرده‌وه.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3 ی 11 ی 2021 ، له‌شاری هه‌ولێر مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین پێشانگای كشتوكاڵی و به‌روبومه ئاژه‌ڵییه‌كانی به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی كشتوكاڵی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
له ده‌ستپێكدا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانێكی ته‌واوی مه‌یدانی پێشانگا كشتوكاڵییه‌كه‌ی كرد ، كه جوتیاران به‌رهه‌مه‌كانی خۆیانیان تێدا نمایش كردبوو .
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له نزیكه‌وه به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی جوتیارانی به‌سه‌ركردووه و ده‌ست خۆشی له كار‌و به‌رهه‌مه‌كانیان كرد و پیشگیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ دووپاتكردنه‌وه.
دواتر مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ئه‌م پێشانگایه‌وه گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند: پێشانگا و كۆنفڕاسی كشتوكاڵی جێگای دڵخۆشییه ، هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان گرنگه .
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كاری سه‌ره‌كیمانه .
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ده‌مانه‌وێت به‌روبوومه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی ته‌واوی عێراق بكه‌ین و هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رووبوومه‌كان ده‌كه‌ین .
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند: هه‌ماهه‌نگی نێوان جوتیاران و وه‌به‌رهێنه‌ران گرنگ و بایه‌خداره و په‌ره‌ی زیاتر به‌كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌ده‌ین .
هه‌ر له گوتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند: هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌رهه‌مه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی وڵاتان بكرێن .
پێشانگاكه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن و ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت .
ئاماده‌كردنی -شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.