بریاڕه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان له‌سه‌ر پرسی رەشنوسی دەستوور یاسای کۆمسیۆن به‌ڕێوه‌بچێت.
زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مان رایگه‌یاند: پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3 ى 11 ى 2021 ، کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان به‌ڕێوه ده‌چێت و ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه بابه‌تى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان كه له ڕابردوودا داوا له فراكسیۆنه‌كان كرابوو بۆچوونى هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ببه‌نه‌وه سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، ئێمه‌ش وه‌كوو یه‌كه‌م فراكسیۆنى په‌رله‌مانى، بۆچوونى خۆمان له‌سه‌ر پرسى ده‌ستوور و ئاماده‌كردنى یاساى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان داوه به سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان راشیدهگهێنێت: هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت كه ماوه‌ى یاسایی‌ی كۆمسیۆنه‌كه ته‌واو بووه و پێویستە به‌كار بخرێته‌وه و، له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمى كوردستانیش قسه و گفتوگۆ ده‌كرێت.
سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان له‌سه‌ر پرسی رەشنوسی دەستوور و یاسای کۆمسیۆن کۆدەبنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.