وهزارهتی سامانه سروشتییهكان بڕیاری دا له پارێزگاكانی ههولێر و سلێمانی و دهۆك بهنزینخانهی تایبهت بۆ پاسهكانی هێڵی گشتی دیاری بكرێت و بهنزینیان پێ بدات.
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی گرانبوون و کەمی بەنزین و ڕەچاوکردنی دۆخی خانەوادە کەمدەرامەتەکان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاری دا لە ھەریەکێک لە پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک، بەنزینخانەیەک بۆ پاسەکانی ھێڵی گشتی دیاری بکرێت، بۆ ئەوەی بەنزین دابەش بکات بەو نرخەی کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دیاری دەکات بەم شێوەیەی خوارەوە:
- ھەولێر: بەنزینخانەی یاسەمین لە شەقامی 100 مەتری، تەنیشت فاملی مۆڵ.
- دھۆک: بەنزینخانەی چیا لە شەقامی ئامەد، نزیک بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ.
- سلێمانی: بەنزینخانەی گرووپی ھەڵەبجە، تەنیشت فاملی مۆڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.