Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 22:49

مه‌سرور بارزانی: ئێستا کاتی کاره‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گۆڕانی که‌شوهه‌وا

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كۆنفرانسی لووتكه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌ شاری گلاسگۆی سكۆتله‌ندا (COP26) ڕایگه‌یاند كه‌ ئێستا كاتی كاره‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) ڕایگه‌یاند "گفتوگۆكانی لووتكه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا هانده‌ر بوو بۆ خێراكردنی هه‌نگاوه‌كان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جیهانی".

ڕاشیگه‌یاند "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوو له‌ لووتكه‌كه‌ و ڕۆلگێڕانی له‌م هه‌ڵمه‌ته‌ جیهانییه‌، ئیتر ئێستا كاتی كاره‌".

جێی باسه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردووه‌وه‌ 26مین كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان(COP26) له‌باره‌ی پرسی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی له‌ شاری گلاسگۆی پایته‌ختی سكۆتله‌ندا به ‌به‌شداریی نوێنه‌ری 190 وڵاتی جیهان ده‌ستی پێ كردووه‌ و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له‌م كۆنفرانسه‌دا به‌شداره‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.