Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 23:02

عێراق سه‌دان ملیۆن دۆلاری تری قه‌ره‌بووی کوێتی دایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا حكوومه‌تی كوێت بڕی 490 ملیۆن دۆلاری له‌ حكوومه‌تی عێراق وه‌رگرتووه‌ وه‌ك قه‌ره‌بووی ماڵوێرانی جه‌نگ و داگیركردنی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ساڵی 1990.

باڵیۆزی عێراق له‌ كوێت له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: عێراق له‌ ڕۆژی 26ی مانگی ڕابردوو بڕی 490 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته‌ كوێت وه‌ك قه‌ره‌بووی داگیركردنی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ساڵی 1990.

ڕاشیگه‌یاند: عێراق بڕیاری دراوه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2022 دوایین وه‌جبه‌ی قه‌ره‌بووه‌كان بداته‌ كوێت كه‌ 629 ملیۆن دۆلاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ پرسی قه‌ره‌بووه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بێنێ.

به‌مه‌ش‌ تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق له‌ماوه‌ی 3 ساڵی ڕابردوودا بڕی 50 ملیار دۆلاری داوه‌ته‌ كوێت و پاره‌كانیش ڕاسته‌وخۆ له‌ فرۆشتنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كان له‌ عێراق وه‌رگیراوه‌.

له‌ ماوه‌ی ساڵانی 2014 تا 2018 به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعشه‌وه، عێراق لێخۆشبوونی له‌ دانه‌وه‌ی قه‌ره‌بووه‌كانی كوێت وه‌رگرتبوو.‌

جێی باسه‌ داگیركردنی كوێت له‌ ئابی ساڵی 1990 به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی پێشووتری عێراق سه‌دام حوسێن بوو و دواتریش هێزی هاوپه‌مانانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كانوونی دووه‌می ساڵی 1991 سوپای عێراقیان له‌ وڵاته‌كه‌ وه‌ده‌رنا.



 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.