Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 22:45

تره‌مپ باس له‌ لاوازبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئیسڕائیل له‌ کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، ئیسڕائیل پێشتر ده‌سه‌ڵاتێكی به‌هێزی له‌ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان نه‌ماوه‌.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی به‌رنامه‌ی (KVI570) ڕایگه‌یاند: ئیسڕائیل 10 بۆ 15 ساڵی ڕابردوو ته‌واو ده‌سه‌ڵاتی له‌ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌یه‌.

تره‌مپ ڕه‌خنه‌ی له‌ ئیلهان عومه‌ر و ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ ئۆكاسیۆ كۆرتێز و ئه‌ندامانی تری كۆنگرێس گرت و به‌ تیمی یاسادانانی دیموكراتییه‌كان ناویانی برد كه‌ هه‌میشه‌ هه‌ڵوێستی توند و دژه‌ سیاسه‌تی ئیسڕائیل په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن‌.

سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی كه‌ گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری كه‌ تا ئێستا له‌ كۆنگرێس بینیویه‌تی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیسڕائیل هیچ هێزێكی له‌ كۆنگرێس نه‌ماوه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ كارێكی نه‌گونجاوه‌ و پێشتر كۆنگرێس دۆخی له‌مجۆره‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌.

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئیسڕائیلییه‌كان خوازیارن دووباره‌ ببێته‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی خزمه‌ته‌كانی ئیسڕائیل و ڕۆلی گه‌وره‌ی له‌ ڕێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی، تره‌مپ نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ گله‌یی له‌ یه‌هوودییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌ كه‌ وه‌ك پێویست له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو ده‌نگیان پێ نه‌داوه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن.

لای خۆشییه‌وه‌ ڕێكخراوی دیموكراتی یه‌هوودی له‌ ئه‌مه‌ریكا ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ لێدوانه‌كانی تره‌مپ گرت و ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و به‌م قسانه‌ هه‌وڵی ڕه‌گه‌زپه‌رستی و دووبه‌ره‌كی ده‌دات و ڕه‌تیشی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیسڕائیل ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی له‌ كۆنگرێس و ئه‌مه‌ریكادا هه‌بێت.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.