Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 22:52

کۆمیسیۆن: ژماردنی ده‌ستی ده‌نگه‌کانی پارێزگای زیقاڕ و سه‌ڵاحه‌دینیش کۆتایی هات

کوردستان TV
100%

 

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌م پڕۆسه‌ی ژماردنی ده‌ستی ده‌نگه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای زیقاڕ و سه‌ڵاحه‌دینیش كۆتایی هات.

كۆمیسیۆن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: كۆتاییمان به‌ ژماردنی ده‌ستی وێستگه‌ تانه‌لێدراوه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای زیقاڕ و سه‌ڵاحه‌دین هێنا به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری به‌ربژێر و چاودێره‌ نێوده‌وڵه‌تی و ڕاگه‌یاندنه‌ ناوه‌خۆییه‌كان.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌نجامی ژماردنی ده‌ستی هه‌ردوو پارێزگاكه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست سه‌باره‌ت به‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانیان.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی چوارشه‌م ژماردنی ده‌ستی بۆ وێستگه‌ تانه‌لێدراوه‌كانی پارێزگای به‌سڕه‌ ده‌كه‌ن.

نیبراس ئه‌بو سۆده‌ یاریده‌ری گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوێنێ دووشه‌م ڕایگه‌یاندبوو: وێستگه‌ تانه‌لێدراوه‌كانی پارێزگای به‌سڕه‌ بریتین له‌ 160 سندووق و دوای ئه‌مه‌ش كۆتایی به‌ پڕۆسه‌ی ژماردنی ده‌ستی سندووقه‌كان دێت.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.