Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 23:03

هاوپه‌یمانان: هاوکار ده‌بین له‌ دامه‌زراندنی دوو لیوا هاوبه‌شه‌که‌ی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق

کوردستان TV
100%

 

گه‌وره‌ ڕاوێژكارێكی هاوپه‌یمانان ئاشكرای كرد، هاوكار ده‌بین له‌ دامه‌زراندنی دوو لیوا هاوبه‌شه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: ئەمڕۆ سێشه‌م عەميد روكن هەژار عومەر ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ (تاد بۆرۆس) گەورە ڕاوێژکاری هاوپەیمانان و شاندی یاوەری کرد.

هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: لەدیدارێکدا باسیان لە دوایین ئامادەکارییەکانی دامەزراندی دوو لیوای هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقی کرد، شاندی میوان دووپاتیان کردەوە کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا پاڵپشت و هاوکار دەبن بۆ دامەزراندنی ئەو دوو لیوا هاوبەشە، هەروەها هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە هاوکاری و هێرشی ئاسمانی لە شەڕی دژی داعش.

لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دیالۆگی ستراتیجی نێوان عێراق-ئەمریکایان کرد بە بەشداریی شاندى باڵای هەرێم.

شایانی باسە وابڕیارە لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوودا لیژنەی بەرگری و ئاسایش لەنێوان عێراق-ئەمریکا بە بەشداری عەمید روکن هەژار عومەر نوێنەری هەرێمی کوردستان گەڕێکی تری کۆبوونەوەکان ئەنجام بدرێت.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.