Erbil 5°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 22:17

سەدر: ژمارەیەک لایەن ھەوڵی ھەڵگیرسانی ئاگری دووبەرەکیی تایفیی دەدەن

پێویستە ھێزە ئەمنییەکان بە جیددی ھەوڵەکانیان لە پێناو لەناوبردنی مەترسییەکان بخەنەگەڕ
کوردستان TV
100%

موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر، رایگەیاند کە پارێزگای دیالە بەرەوڕووی مەترسییەکی راستەقینە بووەتەوە گوتی: "پێویستە ھێزە ئەمنییەکان بە جیددی ھەوڵەکانیان لەپێناو لەناوبردنی مەترسییەکان لە پارێزگاکە بخەنەگەڕ".

موقتەدا سەدر تویتێکی لەبارەی پێشھاتەکانی پارێزگای دیالە بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیوویەتی "پارێزگای دیالە بەرەوڕووی مەترسییەکی راستەقینە بووەتەوە، چونکە ژمارەیەک لایەن ھەوڵی ھەڵگیرسانی ئاگری دووبەرەکیی تایفیی دەدەن، نەفرەت لەو کەسانەیش کە دووبەرەکی بڵاو دەکەنەوە".

سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر راشیگەیاندووە "پێویستە ھێزە ئەمنییەکان بە جیددی ھەوڵەکانیان لە پێناو لەناوبردنی مەترسییەکان لە پارێزگای دیالە، بخەنەگەڕ".

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.