Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:21

پارێزگاری دیالە : زیاتر لە ھەزار چەکداری داعش لە میحوەری سێ پارێزگا بوونیان ھەیە

کوردستان TV
100%

پارێزگاری دیالە، موسەننا تەمیمی رایگەیاند کە زیاتر لە ھەزار چەکداری داعش لە میحوەری کەرکووک، دیالە و سەڵاحەددین بوونیان ھەیە.

موسەننا تەمیمی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە ژمارەیەک خێزانی نیشتەجێی گوندەکانی دەورووبەری قەزای میقدادییە (شارەبان) دوای پەلامارەکەی تیرۆریستانی داعش بۆسەر گوندی رەشاد ماڵ و حاڵی خۆیان جێھشتووە و ئاوارەبوون و گوتی: "ئەو خێزانە لە ترسی ئەوەی کاردانەوەی توند بەرامبەریان ئەنجام بدرێت، ئاوارەبوون".

پارێزگاری دیالە، سەبارەت بە مەترسییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی نێوان پارێزگاکانی کەرکووک و دیالە، ئاشکرای کردووە کە زیاتر لە ھەزار چەکداری داعش لە میحوەری کەرکووک، دیالە و سەڵاحەددین بوونیان ھەیە و گوتی:"بەم دواییانە، ژمارەی چەکدارانی داعش لەو میحوەرەوە زیادی کردووە".

ئێوارەی رۆژی سێشەممە، ژمارەیەک چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی رەشاد سەربە قەزای میقدادییە دووەم گەورە شاری سەربە پارێزگای دیالە و لەو هێرشەدا 15 کەس کوژراون و 13 ی دیکە برینداربوون.

دوای ئەو هێرشە، سەدان چەکداری شیعە لە گوندی رەشادەوە هێرشیان کردە سەر خەڵکی گوندی "نەهر ئیمام" کە دانیشتوانەکەی سوننە مەزهەبن، ئەمەش وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بووە لە بەرامبەر کوژرانی منداڵ و کەسوکاریان لەلایەن داعشەوە. بەهۆی ئەو هێرشەوە هەشت کەس لەدانیشتوانی گوندی نەهر ئیمام کوژران و ئاگر لە خانوو و کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان بەردرا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.