كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند.
لهراگهیاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسی هه‌رێم ، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
سێشه‌ممه 2 - 11 - 2021
هه‌ولێر 27 پله ، دهۆك 26 پله ، سلێمانی 26 پله ، هه‌ڵه‌بجه 27 پله ، كه‌ركوك 28 پله .
سبەی چوارشەممەش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر 24 پله ، دهۆك 23 پله ، سلێمانی 24 پله ، هه‌ڵه‌بجه 25 پله ، كه‌ركوك 26 پله.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: سبەى چوارشەممە پلەکانى گەرما بە نزیکەى دوو تا سێ پلە نزم دەبێتەوە،باران بارین لە کاتەکانى نیوەڕۆ و ئێوارە لە سنوورى پارێزگاى دهۆک دەبێت ,وە لە کاتەکانى شەو لە زۆربەى ناوچەکان نمە نمە باران دەبێت تا کاتەکانى بەرەبەیان بارانى پچر پچڕ و لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستى باران کەمێک زیاتر دەبێت.
راشیدهگهیهنن: لە رۆژى پێنج شەممەوە ئاسمان بە تەواوى دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور ، رۆژى پێنجشەممە کاریگەرى مانەوەى ئەو نزمە پاڵە پەستۆیەى رووى لە ناوچەکەمان کردووە کۆتایى دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.