Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:22

لە بەسرە ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو ده‌ستیپێکرد

کوردستان TV
100%

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە پارێزگای بەسرە باشووری ئەو وڵاتە، دەست پێ کرد.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە ئەمڕۆ سێشەممە، ھێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەکانی باکووری پارێزگای بەسرە دەست پێ کردووە.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە کە تا ئێستا لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ژمارەیەک داواکراو دەستگیرکراون، ھەروەھا دەست بەسەر ژمارەیەک پارچە چەکی بێ مۆڵەتدا گیراوە و راشیگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەکانی باکووری بەسرە، بەردەوامە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.