Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:23

وه‌زاره‌تی کاره‌با ده‌نگۆیه‌ک ڕه‌تده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%
وەزارەتی كارەبا لەبارەی گڕگرتنی چەند دووكانێك لە گەڕەكی نەورۆزی شاری هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت پێوەرە زیرەكەكان سەلامەتن و هۆكاری ئاگرەكە نین. وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: لیژنەی راسپێردرا بۆ دەستنیشانکردنی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەیەک لە چەند دوکانێکی گەڕەکی نەورۆز لە هەولێر، ئەنجامی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان خستەڕوو.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات:لیژنەی سەرپێچی و سوتانی پێوەری زیرەک لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەولێر  لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت: "بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو دووکانانەی سووتابوون، سەردانی شوێنەکەمان لە گەڕەكی نەورۆز کرد، بۆمان دەرکەوت کە پێوەرەکان نەسووتابوون و کار دەکەن.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: هیچ شوێنەواری سووتان لەناو بۆردەکە دیار نییە و هەر چوار پێوەرەکە نەسووتاون و هەردوو سێرکێتەکان سەلامەتن و لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوت هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە پەیوەندی بە پێوەری زیرەکەوە نییە کە لە ستوون بەستراون و هۆکاری لەناو دوکانەکانە". 
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: لە کاتی سوتانی ئەو دووکانانە، دەنگۆی چەواشەکارانە سەبارەت بە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لە پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیا بڵاو کرابووەوە. 
 له‌ كۆتاییدا  وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: رێوشوێنی یاسایی بەرانبەر ئەو کەسانە دەگرینه‌ بەر کە هەواڵی چەواشەکارانە لە دژی خزمەتگوزارییەکان بڵاویان کردووەتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.