گه‌وره ڕاوێژكارێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان سه‌ره‌خۆشی خۆی گه‌یانده وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به هۆی شه‌هیدبوونی دوو پێشمه‌رگه‌كه‌ی چه‌ند شه‌وی ڕابردووی میحوه‌ری زوورگه‌زراو به‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
ئەمڕۆ دووشه‌م فەریق جەمال محەمەد سەرۆکی ئەڕکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لە کۆڵۆنێڵ (تاد بۆرۆس) گه‌وره ڕاوێژكارێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و شاندی یاوەری کرد.
شاندی میوان هاوخەمی و سەرەخۆشی هێزەکانی هاوپەیمانانیان گەیاندە وەزارەتی پێشمەرگە بە بۆنەی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی قارەمان کە لە شەوی 30ی ئۆکتۆبەری 2021 لە هێرشێکی تیرۆرستانی داعش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە له میحوه‌ری زوورگه‌زراو شەهید ببوون.
شانده‌كه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان سەرەخۆشی خۆیان بە وەزارەتی پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدان و تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە ڕاگەیاند.
هەر لە دیدارەكه‌دا شاندی میوان دووپاتیان کردەوە کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوام دەبن لە کۆمەک و هاوکاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و پاڵپشتی خۆیان دەربڕی بۆ پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.