ژنێک لە گوندێکی سەر بە شاری ماکۆ لە پارێزگای ئورمییە، دوای ئەوەی کە دەردەکەوێت کۆرپەكهی نێو سکی کچە، لەلایەن پیاوەکەیەوە دەستوندرێت.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: چهند ڕۆژێك پێش ئێستا ژنێک بە ناوی فاتمە ڕەسوولی بە هۆی سووتانی بەشێکی زۆری جەستەی لە یەکێک نهخۆشخانهكانی ئورمییە گیانی لەدەست داوه.
ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاند: فاتمە ڕەسووڵی كه خەڵکی گوندی (قوریشکاک)ی سەر بە شاری ماکۆیە، له چهند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی ڕەسوول تەیار بە دەست و پێ بەستراوی ئاگری تێبەردراوە.
هەروەها ڕایگەیاند: یەکێک لە دانیشتووانی گوندی قوریشکاک لەبارەی ڕووداوهكه ڕایگەیاندووە کە فاتمە دایکی پێنج منداڵی کچ بووە و دوای ئەوەی ڕەگەزی منداڵی شەشەمیان لە سۆنەر بە کچ دیاری کراوە لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگری تێبەردراوە.
ڕێکخراوی هەنگاو ئاماژە بەوەشداوه کە پیاوەکە هەڵهاتووە و تا ئێستاش هیچ هەوڵێک لەلایەن ناوەنده ئەمنییەکان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبار ئەنجام نەدراوە.
پیاوێک بههۆی منداڵی کچهوه ژنهکهی دهسووتێنێ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.