ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگای هه‌ولێر دانرابوو بۆ دیاریكردنی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر، كاره‌كانی ته‌واو كرد و كۆی گشتی زیانه‌كانیشی ڕاگه‌یاند.
دواى ئەوەى ڕۆژى شەممە بەهۆى بارینى شەپۆلێکی بارانى بەخوڕ، لافاو له بەشێکى شارى هەولێر ڕووی دا، لەسەر فەرمان و راسپاردەى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پارێزگاى هەولێر لیژنەیەک لە بەرێوەبەرایەتیى ڕووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکانى پارێزگا، بەرگریی شارستانى، دەزگاى خێرخوازى بارزانى و لقى هەولێرى کۆمەڵەى مانگى سوورى عێراقی پێکهێنرا بۆ زانین و دەرخستنى ڕێژەى ئەو زیانانەى کە بەهۆى لافاوەکەوە بەر هاوڵاتییان کەوتووە.
لیژنه‌كه كاره‌كانی ته‌واو كرد و دەرئه‌نجامی زەرەر و زیانەکانی لافاوه‌كه‌ی بەمشێوەی خواره‌وه دیاری كرد:-
یەکەم/ 500 خێزان، ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی له‌ناوچوون.
دووه‌م/ 130 ئۆتۆمبێل بەر لافاو کەوت و لەکار کەوتوون.
سێیەم/ 127 خانوو زیانیان بەرکەوت.
چوارەم/ 2 قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەکى دروستکردنى شەقام و تۆڕه‌کانى کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆکان زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
پێنجەم/ سوپاس بۆ خوداى گەورە کە هیچ زیانێکى گیانى نەبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.