Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:36

حکوومەتی هەرێم نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن نۆژه‌ن ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی ده‌ركردووه‌ بۆ خەرجکردنی نزیکەی 249 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن.

حکوومەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: به‌ مه‌به‌ستی خزمه‌تگه‌یاندن به‌ هاووڵاتییانى دەڤەرى پێنجوێن، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی 248 ملیۆن و 983 هەزار دیناری دا بە مەبەستى نۆژە‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی پێنجوێن.

ئاماژە بەوەش دەکات کە ئه‌م بڕە‌ پاره‌یه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌ و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای سلێمانی خه‌رج ده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.