Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:27

وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڕیاری دا بە پێدانی ڤاکسین بە مێردمنداڵانی تەمەن 12 ساڵ و سەرووتر

وەزارەتی تەندروستی
کوردستان TV
100%

 وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە پێدانی ڤاکسین لە جۆری فایزەر-بایۆنتیک بە مێردمنداڵانی تەمەنی 12 ساڵی و سەرووتر.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: ئاماژە بە ڕاسپاردەکانی لێژنەی باڵای ڕاوێژکاری بەرنامەی کوتان و ڕاسپاردەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO وە لەپێناو کەمکردنەوەی ترسناکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و زیادکردنی بەرگریی کۆمەڵگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڕۆنا بڕیار درا بە پێدانی ڤاکسین بە مێردمنداڵان.

د. سامان بەرزنجی ڕاشیگەیاند: پێدانی ڤاکسینی جۆری فایزەر-بایۆنتیک بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لە تەمەنی 12 ساڵی و سەرووتر دەبێت، وە پێویستە پێشینە بۆ کەسانی گرووپی مەترسیدار بێت لەنێو ئەو تەمەنانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.