Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:41

سوپای عێراق: له‌ دیاله‌ 3 تیرۆرست ده‌ستگیر کران

کوردستان TV
100%

ھێزەکانی سوپای عێراق لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، سێ تیرۆریستیان لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە دەستگیرکرد.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سوپا و هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، سێ تیرۆریستیان لە ناوچەکانی جەلەولا باکووری قەزای میقدادییە (شارەبان) سەربە پارێزگای دیالە، دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.