Erbil 15°C چوارشەممە 22 کانوونی دووەم 13:59

سلێمانی .. 3 که‌س ده‌ستگیرکران که‌ یه‌کێکیان هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌ کچێک کردبوو

کوردستان TV
100%

لە سێ‌ چالاكی جیادا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات 3 تۆمەتباریان دەستگیركرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆو وێنەی نەشیاوی لەكچێك كردبوو.

 له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: 
دوای ئەوەی سكاڵا لەبنكەی پۆلیسی كوردسات تۆماركرا لەسەر تۆمەتبارێك كە هەرەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆو وێنەی نەشیاوی لەكچێك كردبوو، پۆلیسی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار (ص ، م ، ر ) بەپێی ماددەكانی 395 و 432 دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر سەرجەم ئەو ڤیدیۆ و وێنە نەشیاوانەدا كە لای تۆمەتبار بووەو وەك هەرەشە بەكاریهێناوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن: لە دوو چالاكی تردا مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە بەناوی (ز ، م، ح) لەدادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: تۆمەتبارەكەی تر بەناوی (ح ، ج ، م) لەسەر سكاڵای ژنێك دەستگیركراوە كە بەفێڵ ئۆتۆمبێلەكەی لێ‌ بردووەو فرۆشتویەتی، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 453 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دەستیشگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.