Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:18

باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

امطار-baran
کوردستان TV
100%


كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 1 ی 11 ی 2021 "  ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە هەندێک کات و شوێندا ئەگەری بارانبارینی پچڕ پچڕ هەیە.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت:  سبه‌ی سێشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەبارێت.

هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

دووشه‌ممه‌ 1 - 11 - 2021
هه‌ولێر 24  پله‌ ، دهۆك  25 پله‌ ، سلێمانی 26 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 26 پله‌ ، كه‌ركوك 29 پله‌ 
سێشه‌ممه‌ 2 - 11 - 2021
هه‌ولێر  25 پله‌ ، دهۆك 26 پله‌ ، سلێمانی 27 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 27 پله‌ ، كه‌ركوك 30 پله‌. 
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.