Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:31

به‌ڕازیل.. داڕمانی ئه‌شکه‌وتێک گیانله‌ده‌ستدانی 9 که‌سی لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی داڕمانی ئەشکەوتێک لە بەڕازیل کە لەلایەن ئاگرکوژێنەوەی مەدەنییەوە راهێنانی تیادا ده‌کرا، نۆ کەس گیانیان لەدەست دا.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ میدیاکانی بەڕازیلدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ لە شاری ئالتینۆپۆلیس سەربە ویلایه‌تی ساوپاولۆ باشوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، به‌هۆی داڕمانی ئه‌شكه‌وتێكه‌وه‌ كه‌ 28 ئاگرکوژێنەوەی مەدەنیی مەشق و راهێنانیان تیایدا كردووه‌، 10 كه‌سیان كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردووی رووخاوی ئه‌شكه‌وته‌كه‌ و له‌ ئه‌نجامدا، نۆیان گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ برینداری له‌ رووداوه‌كه‌ رزگاری بوو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، شەش کەسی دیكه‌ كه‌ به‌ سووكی برینداربوون دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.