هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کەوتە ناو بەنداوى سەروچاوە لەسنورى رانیە و لە ئاکامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی راپەڕین ئەمڕۆ دووشەممە 1ى 11 ى 2021 ، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بەنداوی سەروچاوە لە قەزای رانیە ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە بەنداوەکەوە و خنکانی شۆفێرەکەی لێدەکەوێتەوە.
بەرگریی شارستانی راپەڕین راشیدهگهێنێت: لەلایەن پۆلیس و تیمەکانى مەلەوانییەوە تەرم و ئۆتۆمبێلەکە دەرهێنرایەوە و بۆ پشکنینى پزیشکیش تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادوەرى رانیە کرا.
ههروهها ئاماژه بۆ ئهوهشدهكهن: شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دانیشتوی سەروچاوەیە بەناوی ( ئـ، ح ،ئـ ) و پیشەی كاسبە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.