پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له لایه‌ن برازاكه‌یه‌وه به چه‌قۆ كوژرا.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: كاتژمێر 2 ى به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1 ى 11 ى 2021 ، لە گەڕەکی هەڤاڵان هێزەکانی ب سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو دەست بەلێکۆڵینەوە کرا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ئه‌حمه‌د نافع خالید)، تەمەن (35) ساڵ، بەڕەگەز عەرەب، لەلایەن برازاکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیدهگهێنێت: سەرقاڵی لێکۆڵینەوەین بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتباری ڕووداوەکە و گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە.
لە هەولێر کەسێکی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب لەلایەن برازاکەیەوە بە چەقۆ دەکوژرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.