Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:27

وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌کات

کوردستان TV
100%

لە پەیامێکدا بۆ سەرۆکی حکومەت ، جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھاوخەمی بۆ شەھیدبوونی دوو پێشمەرگە دەردەبڕێت

وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و  باکووری ئەفریقیا، لە پەیامێکیدا کە ئاراستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ ئەو دوو پێشمەرگەیە دەربڕی، کە لە ھێرشێکی تیرۆریستانی داعش لە پردێ شەھیدبوون.
جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، لە پەیامەکەی بۆ
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت “زۆر بەداخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی دوو لە پێشمەرگەکانتانم لە هێرشێکی داعشدا لە پردێ بیست.  هاوخەمی خۆم لە گەڵ خێزانی پێشمەرگەکان ڕادەگەیەنم" .

شه‌وی 30ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021، له‌ په‌لامارێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانی زوورگه‌زراوی نزیك پردێ له‌ سنووری كه‌ركووك، دوو پێشمه‌رگه‌ به‌ناوه‌كانی "خالید حەمید ھەیاس" و "ئاکۆ کەریم قادر" شه‌هید بوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.