یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی نۆ وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خوله‌كه به‌ده‌ستهێناو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له یانه‌ی یونیۆن به‌رلینی میوانداری برده‌وه.
یاریزانانی بایرن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان و یه‌كێك له هێرشه‌كانیش لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری بایرن گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی پازده تۆماركرد.
پاشان هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی بیستوسێ به‌ده‌ستهێناو ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی بۆندسلیگا گه‌یانده دوازده گۆڵ، له خوله‌كی سیی و پێنجیش، یاریزان لیرۆی سانێ بایرنی كرده خاوه‌نی گۆڵی سێیه‌م، له‌و لاشه‌وه یاریزان نیكۆ گیسێلمان گۆڵێكی بۆ یونیۆن به‌رلین له خوله‌كی چل وسێ به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌میش یاریه‌كه به هه‌مان گه‌رموگوڕی گێمی یه‌كه‌م درێژه‌ی هه‌بوو و له خوله‌كی شه‌ستویه‌كدا، كینگسلی كۆمانی فه‌ڕه‌نسی گۆڵی چواره‌می تیپه باڤاریهكهی تۆماركرد.
چوار خولهك دواتر، جولیان ڕایرسۆنی نۆروێژی گۆڵی دووه‌می یونیۆن به‌رلینی به‌ده‌ستهێنا، دواتر تۆماس مۆله‌ر گۆڵی پێنجه‌می بایرنی له خوله‌كی حه‌فتاونۆ تۆماركرد‌و كۆتایی به كه‌رنه‌ڤالی گۆڵه‌كانی یاریه‌كه هێنا، به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بایرن میونشن له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی خولی ئه‌ڵمانیا بۆ بیست وپێنج خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و یونیۆن به‌رلینیش به شازده خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ند دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.